سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە تاران گۆڕانکارییێکی مێژووییە لە هەڵوێستی ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستپێشخەریی کوردیی سووریا رایدەگەینێت، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مێهر ئاباد لە تاران، گۆڕانکارییێکی مێژووییە لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر ئۆسی، سەرۆکی دەستپێشخەریی کوردیی سووریا راگەیێندراوێکی بۆ میدیا و رای گشتی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە: "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مێهر ئاباد لە رێوڕەسمی سەرۆکایەتی بۆ پێشوازی کردن لە فەخامەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییێکی مێژووییە لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی داننان بە هەرێم لە چوارچێوەی کۆماری عێراقدا، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلی کوردستانمان و قوربانی و شەهیدەکان".

عومەر ئۆسێ، ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی سووریا بوو و بە کەسێکی نزیک لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دادەنرێت.

ئۆسێ دەڵێت: "ئێمە لە دەستپێشخەریی نیشتمانی کوردی سووریا داوا لە وڵاتانی هەرێمی و جیهان دەکەین، هەمان هەڵوێستی ئێرانیان هەبێت و بە فەرمی دان بە هەرێمی کوردستان بنێن و بە روویدا بکرێنەوە، کە دەبێتە هۆی رەخساندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکان و خۆشی و گەشەسەندنی گەلانیان".

شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە تاران بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی ئێران. لە کاتی پێشوازی کردن لە نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانەئ میهرئاباد لە تاران ئاڵای هەرێمی کوردستان شەکایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha