بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل هەورامى سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى هەرێمی کوردستان بە تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕتی-ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى لەبارەى کێشەکانى هاوسەرۆکانى یەکێتى بێ ئەنجام بووە و باس لەو بابەتەش کراوە و نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک ووو چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بکرێت و لەوێدا کێشەکان تاوتوێ بکرێن و یەکلایى بکرێتەوە.
جەمیل هەورامى روونیکردەوە، پێکهاتەى حزبەکەى بۆ سیستمى هاوسەرۆکى ناگونجێت و وتى، ناکرێت حزبێکى وەک یەکێتى دوو کەس بەڕێوەى ببات و ئەگەر سەرۆکێک و دوو جێگرى هەبووایە باشتر بوو.
سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان وتیشى، راشیگەیاندووە، "ناکۆکی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەسەر دەسەڵاتە نەک لەسەرچاکسازی"، هەروەها دەشڵێت، "ناکۆکییەکانی یەکێتی زیانی گەورە لە حزبەکە دەدات لە هەڵبژاردندا."
لەبارەى رۆڵى ئەنجومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى لەچارەسەرکردنى کێشەکان، جەمیل هەورامى ئەنجومەنەکە بە بێ رۆڵ و کاریگەریى ناودەبات لە کێشەکان و ئاماژەى بەوە کرد، کە لەوەتەى دامەزراوون هیچ بڕیارێکى نەبووە و هیچ کێشەیێکیان پێ چارەسەر نەکراوە و وتیشى، لەبەر ئەوە بێدەنگن.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد، ئەنجومەنى سەرکردایەتیش دابەشبووە و بەوتەى ئەو بەو حاڵەتەش ناتوانێت بڕیار بدات لە کێشەکان.
سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان هەوڵدان بۆ رێککەوتنی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەکوو كوتینی ئاسنی سارد ناوبرد و ئاشكراشی كرد كە سەردانی لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کردووە بەڵام بێ ئومێدیان کردووە و سوودی نەبووە.
لەبارەی هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەمیل هەورامی وتی "هەنگاو نراوە بۆ ئەوەی یەکێتی و گۆڕان یەک بگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment