بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگهیهنراوهكهی وەزارەتی دەروەی تورکیادا هاتووە: "ئەو بريارە تاكلايەنەیهى ئەمريكا كە ئەمرۆ بەهۆى دابین كردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیى S-400هوە دەريكرد و سزا لە دژی توركيا له خۆدهگرێت، سەركۆنە دەكەين و رەتی دەكەينەوە".
راگهیهنراوهكه ئاماژەى بەوەش كردووه، ئەو دەنگۆيانەى ئەمريكا كە گوايە سیستمی S-400 سیستمهكانی ناتۆ لاواز دەكات، هيچ بەڵگەيێكى تەكنيكى لهپشتهوه نييە.
جەختیش کراوەتەوە "توركيا سڵناكاتهوه لە گرتنهبهری هەموو ئەو رێكارانەى كە ئاسايشى نیشتمانیی دەپارێزێت".
هەروەها له راگهیهنراوهكهدا هاتووە: "ئەوەى ماوە بيڵێين لەم بابەتەدا ئهوهیه توركيا، داواى درووست كردنى گرووپێكى تەكنيككار دەكات كە ناتۆ-شى تێدا بەشدار بێت. چەندين جار پێشنيازى تاوتوێ كردنی بابەتەكەى بە شێوەيەكى كرداریى و دوور لە سياسەت و پێشمەرج كردووە. لەم رووەوە ئەمريكا، پێشنيازى چارەسەرى نێوان دوو هاوپەيمان و لە رێگەى ديپلۆماسى و ديالۆگەوە رەت كردووەتەوە و پەنای بردووە بۆ سزاى تاكلايەنە كە هەڵسوكەوتێكە دوورە لە هەموو توانایێكی تێگهیشتن.
وەزارەتی دەروەی دەڵێت: "توركيا هەنگاوى پێويست بە شێواز و كاتى گونجاو دەنێت لە دژى ئەم بڕيارەى كە زيانى نهرێنی لەسەر پەيوەندييەكانمان هەيە. توركيا سڵناكاتهوه لە گرتنهبهری هەموو ئەو رێكارانەى كە ئاسايشى نیشتمانیی دەپارێزێت. داوا لە ئەمريكا دەكەين چاو بەو سزا ناڕەوايەدا بخشێنێتەوە و پاشگهزبێتهوه لەو هەڵە مهترسیداره".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment