بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی لە وتارێکدا که بۆ ژمارەیێک لەلایەنگرانی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگردی سەرچنار پێشکەشی کرد، باسی له‌کێشه‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی کرد و زانیاری نوێی خسته ڕوو.
لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاند: "دوای چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتی هه‌نگاوی باشماننا، ڕۆژ به‌ڕۆژ متمانه‌ی خه‌ڵکمان به‌ده‌ست ده‌هێنایه‌وه، حبزبه کوردییه‌کانمان له‌ده‌وری یه‌کێتی کۆ کرده‌وه، هه‌وڵماندا جیاواز له شاره‌کانی تر یاسا سه‌روه‌ر بێت و هیچ که‌سێک له‌سه‌رووی یاساوه نه‌بێت".
ناوبراو وتیشی، "هێڵێکی نیشتمانی ڕاسمان گرته‌به‌ر، پێمانوابوو کێشه‌کانی ئێمه له به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن نه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام خه‌ڵکی تر به‌جۆرێکی تر بیریان ده‌کرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد به‌فیتی ئه‌ملاولا ڕیفراندۆمێکی شومیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا سه‌پاند که ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که له‌ده‌ستدانی له‌سه‌دا 50ی خاکی کوردستان و که‌رکووک بوو".
جەنگی ئه‌وه‌شی وت، "کاره‌کانمان له ڕابردوودا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ندێک لایه‌ن دروستکردبوو، ئه‌وه‌ش وایکرد گه‌له‌کۆمه‌کیمان لێبکه‌ن، من ناڵێم بێ که‌موکورتیم، هه‌ر که‌سێک ئیش بکات که‌موکورتی ده‌بێت، به‌ڵام به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵمدا له‌ناو میلله‌ته‌که‌ی خۆمدا بم، هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "له‌کاتێکدا ئێمه سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانی بووین له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامیی بۆ ئه‌م سنووره، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆری دروستکرد بۆ هه‌ندێک لایه‌ن، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه [ڕوداوه‌کانی 8ی ته‌مموز] ڕوویدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاکه شت که دڵخۆشم پێی ئه‌وه‌یه تا ئێستا لووتی هیچ که‌سێک خوێنی لێنه‌هاتووه به‌هۆی کێشه‌کانی یه‌کێتییه‌وه".
هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌و ناکۆکییه‌ی دروستبووه له‌گه‌ڵ دوژمن نییه، داعش نه‌هاتۆته سه‌رم، وڵاتانی دراوسێ نه‌هاتوونه‌ته سه‌رم، به‌ڵکوو براکانی خۆم وایان به‌رامبه‌رم کرد، له‌ناو خۆماندا که‌وتووینه‌ته گیانی یه‌کتری، من ئێستاش هیچم له‌دڵا نیه به‌رامبه‌ریان، ته‌نها ده‌مه‌وێ به‌یه‌که‌وه ئه‌و خوێنبه‌ربوونه‌ی یه‌کێتی بووه‌ستێنین".
لاهور شێخ جه‌نگی له‌درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا ڕوونیکرده‌وه که "داوای ده‌سه‌ڵاتیان کرد زۆر به‌دڵێکی فراوانه ده‌سه‌ڵاته‌کانمان ڕاده‌ستکردن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و خوێن به‌ربوونه بوه‌ستێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌نگاوه‌کانی دوای ڕاده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، یه‌کێتی له‌کوێی ئه‌م ڕووداوانه‌دایه، قه‌د ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌مشێوه‌یه نه‌بووه، به‌شێوازێکی دوژمنکارانه ئیش بکات، قه‌د یه‌کێتی وانه‌بووه، نازانم بۆ وا له‌یه‌کێتی ده‌که‌ن".
به‌وته‌ی ئه‌و، به‌پرسانی ئێستای یه‌کێتی ده‌ستیانکردووه به‌تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، "ملم له‌موو باریکتره بۆ هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر تاوانبار بومایه ده‌مێک بو ئێره‌م به‌جێهێشتبوو، ئه‌و کاته‌ش که به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری بووم هه‌رچییه‌کم کردبێ له‌پێناوی یه‌کێتیدا بووه و ئێستاش شانازی پێوه ده‌که‌م".
له‌باره‌ی تۆمه‌تبارکردنی براکانی، ناوبراو وتی، "ئه‌گه‌ر براکانم شتێکیان کردووه با بچنه به‌رده‌م دادگا، ئه‌وه کێشه‌ی من نییه، ئه‌گه‌ر شتێکیان کردووه خۆیان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و پارێزگاری له‌خۆیان ده‌که‌ن".
ئه‌وه‌شی وت، "له‌ده‌وروبه‌ری من هه‌وڵده‌ده‌ن شتێک بدۆزنه‌وه و تاوانبارم بکه‌ن، به‌ڵام هیچیان بۆ نادۆزرێته‌وه، ده‌ستیانکرد به‌هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌و ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیانه‌ی نه‌چوون بۆلایان، به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان شکۆی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیان شکاند، ئه‌وه سوکایه‌تی بوو به‌هه‌موو یه‌کێتیه‌کان نه‌ک ته‌نها به‌مه‌کته‌بی سیاسی".
لاهور شێخ جه‌نگی دووپاتی کرده‌وه که "بۆیه من چیتر نه‌متوانی دان به‌خۆمدا بگرم، چوونکه بێده‌نگی من وایکرد که خه‌ڵک بکه‌وێته گومانه‌وه، بێده‌نگی من له‌پێناو یه‌کێتی بوو، من ئه‌وه‌نده فه‌قیر نیم، ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵات نیم، هه‌ر هه‌نگاوێک بمه‌وێ بینێم بیر ده‌که‌مه‌وه که چه‌ند سوود و زیانی هه‌یه بۆ یه‌کێتی".
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌کرێن، وتی، "له‌به‌رئه‌وه‌ی حیزب په‌کخراوه و ڕیگه ناده‌ن کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی بکرێت، بۆیه په‌نام بردووه بۆ دادگا به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆم دروستکراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سومعه‌ی خۆمم له‌هه‌موو شتێک پێ گرنگتره، هه‌ر به‌ڵگه‌یێکیان هه‌یه با بیده‌ن به‌دادگا و دادگا تۆمه‌ته‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کراوه وه‌ک هه‌ڵکوتانه سه‌ر خه‌ڵک و تۆڵه سه‌ندنه‌وه، له‌سه‌رده‌می به‌عسیشدا نه‌کراوه، هیوادارم ئه‌و کارانه په‌رچه‌کردارێکی کاتی بێ و بوه‌ستێنرێ، چوونکه خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌وه‌ی له ڕژێمی به‌عس قبووڵ نه‌کرد، بۆیه داوا له براکانم [بافڵ و قوباد] ده‌که‌م به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه، ئه‌م کێشه‌یه ئه‌گه‌ر کێشه‌ی به‌نده‌یه، ئه‌وا ملم له‌موو باریکتره هه‌ر ڕیگایێک ده‌گرنه‌به‌ر من ئاماده‌م".
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ندێک له‌کێشه‌کان به‌شێوه‌یێکی ته‌ندروست کۆتایی پێبێنین، ئێستاش نه‌چووه بچێ با کێشه‌کان له ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی چاره‌سه‌ر بکرێن.. ئاینده‌ی من له‌ناو یه‌کێتیه، پله و پۆست به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، ئه‌ندام که‌رت و کۆمیته‌یه‌کیش بم هه‌ر یه‌کێتی ده‌بم، ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی یه‌کێتی به‌پله و پۆستی من چاره‌سه‌ر ده‌بێت، پێشکه‌شيان بێت.. من نه‌موویست له‌سه‌ر ده‌ستی من له‌ناو یه‌کێتی جیابونه‌وه ڕووبدات، بۆیه ڕێگه‌م نه‌دا به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تی بێته لای من و به‌شه‌که‌ی تر بچن بۆ ئه‌ولا [بۆ لای بافڵ تاڵه‌بانی]".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment