بەشداری کردنی فەرماندەی هاوپەیمانان لە دانیشتنی ساڵانەی هەسەدە هەڵگری پەیامێکی گرینگ بوو بۆ تورکیا

بەشی سووریا- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDKS) بە کوردپرێسی گوت: بوونی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دانیشتنی ساڵانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڵگری پەیامێکی گرینگ بوو بۆ تورکیا و لایەنە بەشداربووەکانی قەیرانی سووریا.

کوردپرێس:

ڕێزان ناسان ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و سەرۆکی پێشووی ئیدارەی ڕۆشنبیریی هەرێمی فورات لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دیداری ئەم دوایییەی بول کالفرد فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لەگەڵ ژنەراڵ مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دانیشتنی ساڵانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد و گوتی: ئامادەبوونی فەرماندەی هاوپەیمانان لەو دانیشتنەدا هەڵگری پەیمامێکی گرینگ بوو بۆ تورکیا کۆی ئەو لایەنانەی بەشداری قەیرانی سووریان.

ناوبراو گوتیشی بەشداری کردنی فەرماندەی هاوپەیمانان لە دانیشتنی ساڵانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەش دەسەلمێنێت کە ئیدارەی بایدەن چ لە ڕووی سیاسییەوە و چ لە ڕووی سەربازیشەوە سەرنجی تایبەتیان خستۆتە سەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

ڕێزان ناسان درێژەشی پێدا: لە لایێکی دیکەشەوە ئامادەبوونی فەرماندەی هاوپەیمانان تورکیای دڵگران کرد. لە ڕاستیدا لێدوان و کاری ئەم دوایییەی بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی کوردستانی سووریاوە ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ دانپێدانانی لایەنەکان بە قەبارەی ئیدارەی خۆسەر و ئەو بابەتە پەڕاوێکی دڵخۆشکەر دەبێت.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد ئەمریکا بە شێوەی جدی داوای ئەوە دەکات کە یاسایێک بنووسرێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان ئایینەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریای تێدا ڕەچاو کرابێت و دەیەوێت لایەنی جۆربەجۆر لە دسەەڵات و ئیدارەی ناوچەکەدا بەشدار بن.

News Code 2959

Your Comment

You are replying to: .
captcha