ئەنستیتۆ "زانست"ی ئیلام بە 10 دێپارتمانتەوە کرایەوە

بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری ئەنجومەن و ئەنستیتۆی زانست بە کوردپرێسی گوت ئەنستیتۆکە دەستی بە وەرگرتنی ئەندام و ناوتۆمارکردن لە چوارچێوەی 10 دێپارتمانتدا کردووە.

کوردپرێس:

کامەران ڕەحیمی بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی "زانست"ی ئیلام لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی گوت ئەنستیتۆی زانست دوو مۆڵەتی وەرگرتووە و پاش دوو دەیە بەدواداچوون لە وەڵامی پێویستییەکانی ئەمڕۆکەی کۆمەڵگا و لە سەر داوای ڕای گشتی و داواکارییە فەرهەنگییەکانی هاووڵاتییانی کورد لە ساڵی 1400دا بە ئامانجی "بەرهەمهێنانی بابەتی زانستی و فێرکاری" بۆ سەرخستنی کەرتی هونەر دامەزراوە.

ناوبراو گوتیشی: ئەنستیتۆی زانست خاوەنی 10 دێپارتمانتە و هەر ئەندامێک دەتوانێت ببێتە ئەندامی هەردوو بەشەکە و هەر بەشێکیش خاوەنی 5 ئەندامی سەرەکییە کە هەڵگری سیڤیی گونجاو بێت.

ئەو توێژەرە کوردە زیادیشی کرد: بەشی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان و بەدواداچوون بۆ کاروباری ئیداری و نامەکان، کارنامەکان و دابەش کردنی بەرهەمە کەلتوورییەکان و بەرنامەی یەدەگ وەک سەفەری زانستی و کۆنفڕانس و شتی تر هەروەها بەشی دارایی و بەشی فێرکاری و بەشی لەچاپ‌دان و بەشی وشەسازی کۆی بەشەکانی ئەنستیتۆی زانستن.

News Code 2944

Your Comment

You are replying to: .
captcha