کوردپرێس:
محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی کۆبونەوەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "کۆبوونەوەی کازمی و بایدن لە واشنتن نەتیجەیەکی ئەوتۆی نییە، کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمریکاش پاشەکشە ئەکات لە زۆر شت وەک نمونە ئەفغانستان".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوەی کە ئێمە بینیمان ڕاگەیاندنەکان بایەخیان پێ ئەدا، یەک پارچەیی خاکی عێراق بو ئەوەش پێم وایە خەنجەرێکی ژەهراوییە جارێکی تر لە پشتەوە لە کورد ئەدرێت".
ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، لە کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆبوەوە و رایگه‌یاند، چاویان له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه كه له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و له پاڵپشتی كردنی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بن.
باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق به‌نسبه‌تی ئه‌مریكاوه وڵاتێكی گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، "سه‌ره‌تای كاركردنی منیش له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سینات بوم و دواتریش وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێستاش وه‌ك سه‌رۆك".
بایدن پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق له‌ڕوی دیموكراسی و شه‌ڕی تیرۆره‌وه دووپات كرده‌وه و وتی، "ئێمه پشتیوانی له به‌هێزكردنی دیموكراسی له عێراقدا ده‌كه‌ین، به‌په‌رۆشیشه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ماهه‌نگییه‌كانیشمان له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوبه‌شییه‌كی ستراتیژیمان هەیە، ئێستا من خۆشحاڵم لە ئه‌مریكام بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داهاتوی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردو وڵات، كه به‌چ شێوازێك بتوانین باشتریان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌مریكا هاوکاری عێراقی کردوە، پێکەوە شەڕمان کردوە، داعشمان تێکشکاندوه، دەمەوێت جارێکی دیکە بەناوی گەلی عێراقەوە سوپاسی ئه‌مریكا و گه‌له‌كه‌ی بکەم، بۆ ئەو هەمو قوربانیانەی داویانه له‌پێناو بەدیهینانی عێراقێکی ئازاد و دیموکرات".
Your Comment