بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی: "بەداخەوە وا دەبینین کوودەتا بۆسەر ئەزموونی دیموکراسی و شەرعیەت لە توونس ئەنجام درا".
ئهوهشی ڕوونكردهوه، ئەوەی کە لەو وڵاتە ڕوویدا ھەڵگەڕانەوەیێکی ئاشکرایە و ھەوڵێکە بۆ لەباربردنی ئەزموونێکی سەرکەوتوو لەو وڵاتەدا.
ئەمینداری یەکگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، "وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کوودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەکانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزووتنەوەی نەھزە، ھەرەس بە کوودەتاکە بھێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەرکەوتن و ئاشتی بەدیبهێنن".
دوێنێ دوشەممە لەپێشهاتێکی نوێدا پاش فەرمانی سەرۆک کۆمار، سوپای تونس ڕێگریی کرد لەوەی پەرلەمانتاران بچنە نێو پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیارەکانی سەرۆک بە"کوودەتا" بەسەر پەرلەماندا دەزانێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment