بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی حزبه‌كه‌ی رایسپاردن، كادران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ حیزب و حكوومه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه‌ حیزب و ژیانی سیاسی مه‌ده‌نی ته‌ندروست بكرێته‌وه‌ و به‌رێگای راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی نوێدا بڕوات".

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی، ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 26ی تەمووزی 2021، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كۆ بووه‌وه‌ و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆشناییی خسته‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان له‌ ھه‌رێم و عێراق، ھه‌ڵوێست و ستراتیژی یه‌كێتی بۆ كۆی ھاوكێشه‌كان رونكرده‌وه‌ و جه‌ختی له‌ سیاسه‌تی نیشتمانی و ھاوسه‌نگی یه‌كێتی كرده‌وه‌ بۆ پرسه‌كان، پاراستنی یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كوردی به‌ گرنگ وه‌سف كرد.

له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی رێكخراوه‌یی و حزبی و رۆڵی كادران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی به‌رچاوڕونیدایه‌ ئاماده‌بوان و ئه‌ركی ئه‌مڕۆی رونكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "مه‌ڵبه‌نده‌كان و كادرانی رێكخستن شاده‌ماری یه‌كێتین و ماندوبونیان جێگای ستایش و پێزانینه‌، پێویسته‌ وه‌ك ھه‌میشه‌ش كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانیش ببنه‌وه‌ به‌ ماڵی راسته‌قینه‌ی حیزبایه‌تی و تێكۆشانی سیاسی و رێكخراوه‌یی، به‌بێ جیاوازی پردی په‌یوه‌ندی گه‌یاندنی ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بن به‌ یه‌كێتی و حكومه‌ت".

بافڵ تاڵه‌بانی به‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانیشی وت، "چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه‌ حیزب و ژیانی سیاسی مه‌ده‌نی ته‌ندروست بكرێته‌وه‌ و به‌رێگای راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی نوێدا بڕوات".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی راسپارد، "كادران و ئه‌ندامانی ھۆشیاری یه‌كێتی له‌م ھه‌نگاوانه‌ی چاكسازی له‌ حیزب و حكومه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و چاكسازییه‌ بكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ی ده‌سته‌گوڵی یه‌كێتی بۆ ھاوڵاتییان و ده‌ستمایه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی ھاوپه‌یمانی كوردستان له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌دا".

News Code 2871

Your Comment

You are replying to: .
captcha