سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌: ژمارەیێک گەریلای پەکەکە تەقەیان لە بازگەیێکی پێشمەرگە کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێکدادانی نێوان پێشمەرگە و پەکەکە، سوپاسالاری پێشمەرگە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند هۆی ڕووداوەکە ئەوە بووە پەکەکە تەقەی لە بازگەیێکی پێشمەرگە کردووە و پێشمەرگەش وەڵامی تەقەکەی داوەتەوە.

کوردپرێس:

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگه‌یاند، ڕۆژی دوشەممە 26ی تەمووزی 2021 لە نێوان ناوچه‌كانی خەلیفان و بێخمە، ژمارەیێک گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) تەقەیان لە بازگەیێکی پێشمەرگە کردووە، هێزه‌كانی پێشمەرگەش رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یێكدا فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ نێوان خه‌لیفان و بێخمه‌ ژماره‌یێک گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌ بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌ زیان هه‌یه‌.

رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌سنوری چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ و وه‌ڵامی ته‌قه‌كانیشیان داوه‌ته‌وه‌".

News Code 2870

Your Comment

You are replying to: .
captcha