وتەبێژی حکوومەتی هەرێم: کار دەکەین بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوپاسی سەرجەم ئەو وڵاتانە دەکەن کە تاوانەکانی داعشیان بەجینۆساید ناساندوە و بۆ سزادانی چەکدارانی رێکخراوەکەش کار و هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ وڵاتان، لەئێستاشدا لەقۆناغی کۆکردنەوەی بەڵگەکاندان.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 27ی تەمووزی 2021 جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ لیژنەی حکوومەتی هەرێم بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش کۆبوەتەوەو لەکۆبونەوەکەدا دواین هەنگاوەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان تاوتوێ کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش بەردەوامییان هەیە و لەم بوارەدا لەگەڵ وڵاتان هەماهەنگی دەکەن، لەهەمانکاتیشدا سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکەن کە تاوانەکانی داعشیان بەجینۆساید ناساندوە.

سەبارەت بە پرۆژەیاسای پێکهێنانی دادگای تایبەت بەتاوانەکانی داعش کە حکوومەتی هەرێم رەوانەی پەرلەمانی کردوە و دادگای فیدڕاڵی عێراق ناوەڕۆکەکەی رەتکردوەتەوە، جوتیار عادل وتی، بۆچونی جیاواز لەسەر پێکهێنانی دادگای تایبەت بەتاوانەکانی داعش هەیە، بەڵام هەردولا لەسەر لێپرسینەوە و سزادانی چەکدارانی رێکخراوەکە کۆدەنگن، بۆیە حکومەتی هەرێم لەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت.

News Code 2868

Your Comment

You are replying to: .
captcha