بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ناوچەکەی نائەمن کردووە

بەشی جیهان- فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ-مەمخمووری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی هۆکاری نائمنییە. ناوبراو جەختی کردەوە هێزەکانی پێشمەرگە پێویستیان بە چەکی نوێیە لەوان درۆنی جەنگی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ-مەمخمووری هێزەکانی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز داوای کرد وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیرییە سەربازییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بکەنەوە.

ناوبراو لەبارەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق وتی: داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هەموو ڕۆژێک لە عێراق چەند هێرشێک ئەنجام دەدات. داعش بە جیدی لە عێراق بوونی هەیە و بەبێ هاوکاریی هێزی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا ئەم گرووپە بەهێزتر دەبێت.

ناوبراو داوا دەکات ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاتر بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سیروان بارزانی لەبارەی پێکدادانی سەربازی چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کێشە ئەمەیە کە ئەم هێزانە لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدان و ناوچەکەیان نائەمن کردووە. پەکەکە بیانوو دەداتە دەست تورکیاوە بۆ ئەوەی هێزە بێنێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند پێوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیا باشە و هەرێمی کوردستان بەدوای دوورنواڕی ئابووری و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات و دوور کەوتنەوە لە تاکەسەرچاوەی و وابەستە بوون بە نەوتە ئەوەش بە کەڵک وەرگرتن لە دوورنواری سعوودیا بۆ ساڵی 2030.

سیروان بارزانی دەڵێت ئاسایشی ناوچەکە گرینگترین هۆکارە بۆ دروست بوونی ئاسوودەیی ئابووری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha