هاوسەرۆکی یەکێتی: پێویستە هەموومان هێز و توانامان لە پێناو زاڵبوون بە سەر تەحەدییەکان یەک بخەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڤڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بزووتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی بزووتنەوەکە ڕاشیگەیاند پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەك بخەین.

کوردپرێس:

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنیەوە پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و رایدەگەیەنێت،لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەك بخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان.

لە پەیامەکەدا هاوسەرۆکى یەکێتى دەلێت؛ وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان دەكەینەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و خواستەکانی ھەموو لایەک بێت.

بافڵ تاڵەبانى ئەوەى خستووەتەڕ وو کە ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن.

جەختیش دەکاتەوە کە کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی هەرێم بەهێزتر بكەن كە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم هێز و لایەنەکان گرنگە.

News Code 2857

Your Comment

You are replying to: .
captcha