کوردپرێس: ئه‌م کتێبه سێ به‌رگییه که‌له 1700 لاپه‌ڕه‌یه، پێک هاتووه له چیرۆک و ئه‌فسانه‌گه‌لی ناوچه‌ی له‌یلاخ که 337 چیرۆکی له خۆوه گرتووه که بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆک و ئه‌فسانه‌گه‌له 106 حیکایه‌تبێژ و ڕاست‌بێژیی ناوچه‌ی له‌یلاخ به‌شدارییان کردووه که بوونه‌ته هه‌وێنێک بۆ به‌پێزترکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه و گیانێکی دووباره به ڕۆحی فۆلکلۆری کوردی‌دا.
نووسه‌ر له پێشه‌کیی کتێبه‌که‌دا ده‌ڵێت: "چیرۆک و ئه‌فسانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕ، هیوا و ئاواته‌کانی خه‌ڵکن و سینگ به سینگ و به‌ره‌به‌ره گوێزراونه‌ته‌وه و پاڵپشتیی پته‌وی ئه‌ده‌بی ئاکاری و کۆمه‌ڵایه‌تین. ناوه‌رۆکیان پڕه له بنه‌ماکانی دۆستی و دادپه‌ره‌وه‌ری و ڕنگدانه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تین و کۆمه‌ڵێک جیهانبینی خه‌ڵکیان له‌نێو دڵی خۆیاندا حه‌شار داوه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه وه‌کوو ده‌روونناسی و جیاوازییه زمانییه‌کان و کۆمه‌ڵناسی، ده‌توانین لێکیان بده‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها، کلیلی دۆزینه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌کان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یین و له ڕاستیدا، چیرۆکه‌کان ناسنامه و شوناسی فه‌رهه‌نگیی هه‌ر نهتهوهیێکن که له خه‌ساری جۆراوجۆری شاڵاوی عه‌سکه‌ری و هزری توانیویانه خۆیان بپارێزن. له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌فسانه ده‌توانین ئاماژه به پاڵه‌وانه‌کان بکه‌ین که بوونه‌وه‌ران، ئینسانه‌کان و خواژنهکانن. ڕووداوه‌کان له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ڕاستی ڕوو ده‌ده‌ن، شوێنی ڕوودان، کات و که‌سایه‌تییه‌کان نه‌ناسراون و ڕوون نین و ڕوودانی ڕووداوه‌کانیش له ده‌ره‌وه‌ی لۆجیکن.
میتۆلۆژیا و ئه‌فسانه لێکچوونگهلێکیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌یه و جیاوازیگهلێکیشیان هه‌یه. گرنگترین جیاوازییه‌کان باسی ڕوودان یان کاتی ئه‌وانه. میتۆلۆژیا له کات و زه‌مه‌نێکی بێزهمهندا ڕوو ده‌دات. واته، له قۆناخی پێش مێژوودا بیچمیان گرتووه. سه‌ره‌ڕای باسی کات و زه‌مه‌ن، میتۆلۆژیا به جۆرێک، په‌یوه‌ندییان به متافیزیک و خواوه هه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment