دژەتیرۆری یەکێتی تێوەگلانی لە قاچاخچێتی یان داگیرکردنی موڵکی گشتی ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە قاچاخچێتی یان سەرانەوەرگرتن یان خود داگیرکردنی موڵکی گشتی لە لایەن ئەو دامەزراوەیەوە دەکەن.

کوردپرێس:

دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند: لای هەمووان ڕوونە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر هێزێكی تایبەت و مەشق پێكراو بەدسپلینی سەربازیی نیشتیمانییە، ڕۆڵی گرنگ و كاریگەری بینیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەركەوتن بە سەر تیرۆرستانی داعش و بەرقەراركردنی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان .

هەر لە ڕوونکردنەوەکەی دژەتیرۆری یەکێتیدا نووسراوە: بەداخەوە لە چەند رۆژی ڕابردوو، چەندین پەیج و ئەكاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەكرێگیراو، هێرشی ناڕەواو بێبنەما دەكەنە سەر هێزەكەمان و بە ئەجێندا و مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ هەڵدەبەستن !

ئێمە لێرەدا بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی ڕوون دەكەینەوە ، هێزی دژەتیرۆر دوور و نزیك پەیوەندی بەهیچ كارێكی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانە وەرگرتن و داگیركردنی زەوی و موڵكی گشتییەوە نیە و نەبووە، بەڵكو ڕاستیەكە ئەوەیە هەندێ كەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند كەسێكی یاساشكێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەكارهێناوە بۆ كاری نایاسایی و دەستدرێژكردن بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی كە بەڕەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نەبوون، چەند كەسێكیش كە تێوەگلابوون بەم كارە نایاساییانە بەڕەسمی دەركراون و رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوەو چیتر رێگەش نادرێت كەسانێكی بەرژەوەندی خواست بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەكاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدات.

بۆ هەموو لایێكی ڕوون دەكەینەوە دژەتیرۆر وەك هەمیشە لە سەنگەری خەڵك، سەروەری یاسا، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵك و شكۆی هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەركی سەرەكیمان ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پیلانێكە كە بیەوێت ئارامی لە خەڵك تێكبدات ئاشكراشیدەكەین هێزی دژەتیرۆر هێزی خەڵك و هەموو رەنگ و بۆچوونە جیاوازەكانە و بەگڕوتینێكی نوێ و بە بەهێزترەوە لەڕابردوو، پشتیوان بەخوای گەورەو بە هاوكاری هەمووان و هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەركداین بۆ پاراستنی كوردستانەكەمان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هەڵهاتوان لە یاسا .

بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆری كوردستان

(C.T.G)

News Code 2838

Your Comment

You are replying to: .
captcha

Comments

  • Published Comments: 1
  • Pending Comments: 0
  • Rejected Comments: 0
  • نونا ٢٣:٤٦ - ٢٠٢١/١٠/٣٠
    0 0
    موڵکی کشتی هەموو کەسێک موڵکی گشتی خۆی هەیە کە مرۆڤ و پۆلیس و پزیشک و هەموویان موڵکی گشتی خۆیان هەیە