کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 31ی پووشپەڕی 1400 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بڕیارێکی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی کەیسی دانوستانی ئەتۆمی و ڕێککەوتنەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران و کۆتاییهێنان بە سزاکانی ئەمریکا کرد و گوتی ئەو بڕیارە ڕێگر بوو لە هەڵگرتنی سزاکان و بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانیان.
ڕۆحانی ئاماژەی بە پڕۆسەی پێدانی ڤاکسێنی کۆرۆناش کرد و گوتی لە هەفتەی داهاتووەوە قۆناغێکی جیدی و نوێی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا دەست پێدەکات و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان ئەو ڤاکسێنە وەردەگرن.
شایانی باسە دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 4 کۆ یەک بە بەشداریی ئەمریکا 6 خولی خۆی تێپەڕاند و هەردوو لا دەڵێن لە سەر بەشێکی هەرە زۆری بابەتەکان گەشتوونەتە ڕێککەوتن بەڵام چەند پرسێکی سەرەکی ماوە کە بەستراوە بە بڕیاری سەرکردایەتیی باڵای هەر دوو وڵات و لە بڕیارە پاش دەستبەکار بوونی دەوڵەتی نوێی ئێران، لە خولی حەوتەمدا بە شێوازێکی نوێ دانوستانەکانیان دەست پێبکاتەوە.
Your Comment