کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ڕۆژی دوشەممە 20ی نۆڤێمبێری 2020 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کردووە لە خەمیس خەنجەر سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی و سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی وڵات گفتوگۆی چڕوپرکراوە.
جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و فەراهەمکردنی تەواوی پێویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و فەراهەمکردنی تەواوی پێویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.
گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی قەیرانی ئابوری لە وڵات و چارەسەکردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەڕوی تەندروستی و ئابوری و زامنکردنی سەلامەتی هاوڵاتیان تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوە.
Your Comment