ئەگەر پارتی و پەکەکە پاڵپشتیی یەکتر ناکەن با نەبنە هۆی لاوازبوونی یەکتر

بەشی تورکیا- موراد قەرەیلان وێڕای جەخت کردن لە گرینگ بوونی هاودەنگیی نێوان هێزە کوردەکان داوا لە پارتی دەکات لە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیادا بێ لایەن بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەرەیلان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هاوار نیوز رایگەیاند: "راستە ئێستا دوژمن هێرشێکی گەورەی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان. لەو ئۆپراسیۆنەدا دوژمن لە هەموو کات زیاتر تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنێت. فڕۆکە و کۆپتەر و تۆپی جۆراوجۆر بەکار دەهێنێت و مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئۆپراسیۆنێکە، کە دەوڵەتی تورکیا لەسەر بناغەى پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا رێکیخستووە. سەرنج بدەن، دەوڵەتی تورک ئابوورییەکەى لاواز بووە، بەڵام هیچ گوێ بەو کێشەیە نادات و بە شەو و رۆژ فڕۆکەى بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەسووڕێتەوە.

ناوبراو جەختیشی کردوەتەوە کە ئێستا دەوڵەتى تورکیا هێرشی کردووەتە سەر هێڵی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا. ئەو هێڵە پیش مەتینایە. ئەو هێرشە ئێستا ٨٦ رۆژە بەردەوامە. ئەوان بانگەشەى ئەوە دەکەن، کە ئێمە دەتوانن ئەو دەوڵەتە لێرەدا تێکبشکێنن کە بەوتەى خۆی ئەو توانایی و دەرفەتە هەیە.

ئەندامەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە دەشڵێت، ئێمە دەتوانین لێرەدا تێکیان بشکێنین. ئەگەر گەریلا گەمارۆ نەدرێت، بەرەی پشتەوەی گەریلا نەگیرێت، رێگاکانی گەریلا نەگیردرێن و دانەخرێن و پێدانی زانیاریی سیخوڕی بە دەوڵەتى تورکیا رابگیرێت، گەریلا بەم شێوازە، کە تا ئیستا بەرخودان و بەرەنگاری دەکات و ئەگەر ئەوە بەردەوامی پێ بدات، ئەوا دەوڵەتی تورکیا تێکدەشکێنن.

هەروەها قەریلان روونیدەکاتەوە، ئەوان هاوکاری و یارمەتییان ناوێت و با تەنها هێزەکانی باشوور بێ لایەن بن، لەمپەر و گرفت دروست نەکەن. ئەگەر پارتی و پەکەکە یەکگرتوو نین با نەبنە هۆی لاوازبوونی یەکتر.

ناوبراو وتیشی سەیر بکەن گەریلا ئەو ئیدعا و بانگەشەیەی هەیە، کە دەتوانێت دەوڵەتی تورکیا تێکبشکێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2806

Your Comment

You are replying to: .
captcha