کوردپرێس:
شانەی راگەیاندنەکانی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی دوای چاودێری کردن و بەدواداگەڕانی سێ پارێزگای عێراق، توانیان والی بەغدای داعش دەستگیربكەن.
ئەو خانەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی داعش و چەندین پۆستی شیوازی وەرگرتوە، کە گرنگترینیان ئەمیری ویلایەتەکانی شەمیعە، رەققە، بادیە، سەلاحەدین و بەغدایە.
هەروەها، دانی نا بە سەرکردایەتی کردنی چەندین هێرشی تیرۆریستی دژ بە خەڵکی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان و پلانی هێرشی لە بەغدای پایتەخت دا بووە.
دەستگیركردنی والی بەغدای داعش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، تهقینهوهیهك له مهدینه سهدری بهغدا ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 2 كهس كوژراون و زیاتر لە 70 كهسیش برینداربوون.
Your Comment