کوردپرێس:
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی بافڵ تاڵەبانی، "هاوسەرۆک"ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە سەرجەم مەڵبەند و مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شوێنە گشتییەکان لادەبرێن و تەنها وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت.
بەپێی بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانى لە ئەمڕۆوە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وێنەکانیان لادەبرێن و تەنیا وێنەى تاڵەبانى باوک دەهێڵرێتەوە.
لە ٨ی تەمووزەوە پەیوەندییەکانى بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکانى یەکێتى بەتەواوەتى تێکچوو ئەوەش دوای گۆڕینی هەریەک لە بەرپرسى دەزگای زانیارى و دژە تیرۆر.
Your Comment