کوردپرێس:
شه‌وى ڕابردوو شوان داودى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ركوكى سه‌ر به‌مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى له ڕونكردنه‌وه‌یێکدا ئاشكرای كرد، به‌بڕیارێكى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن له‌حزب‌و مه‌كته‌به‌كه‌ش ده‌ركراوه.
ئه‌مڕۆش مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "له‌به‌رئه‌وه‌ى شوان داودى سه‌رپه‌رشتیارى پێشوى ده‌زگاى میدیایی كه‌ركووك كۆمه‌ڵێك قسه‌ى چه‌واشه‌و ناڕاستى له‌سه‌ر ئیجرائاتێكى كارگێڕى بڵاوكردۆته‌وه، به‌پێویستمان زانى ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه بده‌ین".
ڕاشیگه‌یاندووه، "له‌دواى كۆنگره‌ى چواره‌مه‌وه هه‌یكه‌لى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن به‌دوو شێوه ڕێكخراوه‌ته‌وه، به‌شێكیان به‌هه‌ڵبژاردنه‌و به‌شێكیشیان كه‌ناڵه مه‌ركه‌زیه‌كانن كه دواى په‌سه‌ندكردنى سیڤیه‌كانیان له‌لایه‌ن كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسییه‌وه، بڕیارى ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌رده‌چێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "كۆمه‌ڵێك پاڵێوراو سیڤیان بۆ ده‌زگاى میدیایی كه‌ركوك پڕكرده‌وه له‌ناویاندا (شوان داودى‌و عیماد ناسیح) هه‌بون، عیماد ناسیح سه‌باره‌ت به‌و ڕابردوه دێرینه‌ى له‌ناو ڕاگه‌یاندنى ڕه‌سمى یه‌كێتیدا هه‌یه‌تى، سیڤیه‌كه‌ى په‌سه‌ندكراو له‌ڕۆژى 2ى 11ى 2020 بڕیارى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسی ده‌رچوو".
ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌بوایه له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ڤاڵ عیماد ده‌ستبه‌كاربێت، به‌ڵام شوان داودى هاناى بۆ ئه‌م به‌رپرس‌و ئه‌و به‌رپرس برد تا جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه دوابخات، به‌ڕه‌چاوكردنى بارودۆخى ئه‌و وه‌خته‌ى یه‌كێتیش بڕیارى ناوبراو سه‌باره‌ت به‌كه‌ناڵى كه‌ركوك سڕكرا، له‌وكاته‌وه داودى هه‌ر به‌بڕیارى پێشوترى مه‌كته‌ب مابۆوه، هه‌ڤاڵ عیمادیش به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارێتى هه‌ڤاڵانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته كرد و له شوێنى جێگر درێژه‌ى به‌كاره‌كانى خۆیدا".
وه‌كوو مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى باسی كردووه، "ئێستا ده‌رفه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى یه‌كێتى‌و كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى له‌باره، به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕیارى لادانى شوان داودى‌و ده‌ستبه‌كاربونى عیماد ناسیح په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، ئه‌م هاشوهوشه ئیعلامیه‌ى شوان داودى ده‌ستى داوه‌تێ، دوور له‌هه‌موو ئسوڵێكى حزبى كه ئیلتیزانى كادیرى یه‌كێتى پێ ده‌ناسرێته‌وه، ده‌ریده‌خات بڕیارى پێشترى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سیڤیه‌كه‌ى له‌كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى‌و پاشان بڕیارى لابردنى له‌ڕۆژى 17ى 7ى 2021دا كارێكى حزبى دروسته، چونكه له‌كادیرى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى ناوه‌شێته‌وه ئه‌مجۆره هه‌ڵایه دروست بكات".
له‌كۆتاییدا باس له‌وه‌ش كراوه، "ئه‌و گه‌شه‌كردنه میدیاییه‌ى داودى باسیده‌كات، به‌رهه‌مى كارى ده‌سته‌جه‌معى ده‌زگاى میدیایی كه‌ركوك‌و پشتیوانى دارایی‌و مه‌عنه‌وى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن‌و مه‌كته‌بى داراییه‌و كه‌س سوپه‌رمان نییه، به‌داخه‌وه داودى به‌چه‌واشه‌كاریه‌وه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ته‌كلیفى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووک و پاكتاو و ده‌ركردنى حزبییه‌وه كه ئه‌مانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكى نییه".
Your Comment