کوردپرێس:
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "بەغدا 180 ملیار دیناری داوە بە حكومەتی هەرێم نەك 200 ملیار و ئەو 20 ملیارەیان گلداوەتەوە و داویانەتەوە بە قەرزی بانكی تی بی ئای."
بەپێی وتەی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت، "دوای جەژن كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت و وەزارەتی دارایی سەرجەم داهاتەكان دەخاتەڕو، ئەگەر داهات گەیشتە 897 ملیار دینار لێبڕینی موچە نامێنێت و ئەگەر نەشكرا لێبڕین كەمدەكرێتەوە.
رێباز حەملان وتیشی:"چەندین موچەی نایاساییمان بەهۆی یاسای چاكسازییەوە بڕیوە، بەڵام ئێستاش لە ئاستی ویستی خۆماندا نییە."
ئاماژەی بەوەشكرد،"سەرەڕای قەیرانەكان كابینەی نۆ توانیویەتی بەردەوامبێت لەسەر دابەشكردنی موچە و توانیومانە بەشێكی زۆری بەڵێنەكانمان جێبەجێ كردووە."
Your Comment