دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکدەهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو لیوای هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا پێکدەهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکار بوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی پێکبهێنرێت.

سەربەست لەزگین لەبارەی دوو لیوا هاوبەشەکە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر پڕچەک کردن و مووچە و پەیکەربەندی دوو لیواکە دەکرێت و ئەوان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوایە دیاریکراون ئامادەیان کردوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، گرووپی داعش لە کەرکووک، خانەقین، دیالە، سەڵاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای مووسڵ، تا دێت کردەکانیان زیاتر دەکەن و بەوهۆیەشەوە، ھاوپەیمانان و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی جووڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش پێوستە ھەماھەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2782

Your Comment

You are replying to: .
captcha