بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرهێنەرانی هەردوو فیلمی "پاڵەوان"ی ئێرانی و "کۆمبار تمنت نەمبەر6"ی فینلەندی، لە دوای خەڵاتی "کیسەڵی زێڕین"، گەورەترین خەڵاتی فێستیڤاڵی "کان" وەرگرت کە فێستیڤاڵەکە ئەمساڵ لە خولی 74مینیدا بوو.
فیلمی "A HERO- پاڵەوان" لە دەرهێنانی هونەرمەند ئەسغەر فەرهادییە وباس لە کۆمەڵگەی ئێرانی دەکات.
ئەو دەرهێنەرە پێشتر دوو فیلمی درێژی ئەزموون کردووە، ئەوانیش فیلمی "زە پاست" لە ساڵی 2013 و فیلمی "ئێڤەریبادی نوز" لە ساڵی 2018، لە دوای ئەوان فیلمی "پاڵەوان" بە سێیەمین فیلمی درێژی ئەو دەرهێنەرە هەژمار دەکرێ کە لە واقیعی کۆمەڵگەی ئێرانیدا هەڵێنجراوە.
ئەسغەر فەرهادی کە ئێستە تەمەنی گەیشتووەتە 49 ساڵ، لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەکەی رای گەیاند، ئەو بۆ کۆمەڵگەکەی شتێکی نەکردووە جیا لە نووسینی سیناریۆی فیلم و وێنەگرتنی، وێڕای ئەوەی بێبەش نەبووە لە ئاستەنگەکانی بەردەمی و ئەو پاڵەپەستۆیانەی لەسەری بوون.
ئەوەشی گوتووە کە زۆر پرسیار هەن لەو فیلمەدا کراون، سەرجەمیان وەڵامیان دەوێ، مەبەست لە چیرۆکی فیلمەکە، هۆشیاریی کۆمەڵگەیە و ئەو ئازادییەی بۆی دەگەڕێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment