پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان داوای بینینی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی بینینی رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی بورسا کرد.

کوردپرێس:

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە، پارێزەرانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە جارێکی دیکە داواکاریان پێشکەشی داواکاریی گشتی کرد بۆ ئەوەی رێیان بدەن سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی بکەن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان دوای هەشت ساڵ رێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پارێزەرانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، چەندین جار داواکاریان پێشکەش کردووە، بۆ سەردانکردنی دوورگەی ئیمراڵی، بەڵام بە بیانوی نەگونجانی کەش و هەواو کۆرۆنا و رەوشی نائاسایی رێگریان لێکراوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان، تەمەنی بووەتە ٧٢ ساڵ و نزیکەی ٢٢ ساڵە لە دورگەی ئیمڕالیی زیندانیی کراوە.

News Code 2740

Your Comment

You are replying to: .
captcha