کوردپرێس:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2021/7/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازىی له جه‌نه‌راڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عیراق و سووریا و شاندێکى یاوەرى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عیراق و سووریا، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش تاوتوێ كران و هەڵسەنگاندنێکى واقعییان بۆ دۆخەکە کرد.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعشدا کرد و ئاماژەى بە گرنگیى ڕاهێنان و مەشقپێکردنى پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتییەوە کرد.
لاى خۆیەوە جەنەراڵ بێڵ خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاریکارى و هەمەهانگیى هێزەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە عیراق و هەرێمى کوردستان نیشان دا و هەماهەنگى و هاریکاریى نێوان پێشمەگە و سوپاى عیراقیان بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش بە پێویست زانى.
هەردوولا لەسەر گرنگی و پێویستیى هاریکارى و هەماهەنگیى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى یەکجارەکیى داعش و هاریکارى و هاوبەشى لەپێناو دابینکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عیراق و ناوچەکە، هاوڕا بوون.
Your Comment