کونسووڵی ئێران لە هەولێر: پێوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر تیشکی خستۆتە سەر فەرهەنگ و مێژووی هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و دەڵێت ناکۆیی نێوان دوو لایەن بەخێرایی کۆتاییی پێهات و ئەوەش متمانەی نێوان دوو لایەن دەسەلمێنێت و هەر دوو لا هەوڵی فراوان کردنی پێوەندییەکانیان دەدەن.

کوردپرێس:

مورتەزا عەبادی کونسووڵی ئێران لە هەولێر گفتوگۆیێکی بۆ کوردپرێس ناردووە و تێیدا سەرنجی خستۆتە سەر هەندێک ڕەهەندی ئابووری و کەلتووری و مێژوویی و زانستیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

عەبادی لە بارەی پێوەندی و تەعامولی زانکۆکانی ئێران و وەزارەتی خوێندنی هەرێمی کوردستان وتوویەتی زیاتر لە 80 زانکۆی ئێرانی بڕوانامەکانیان لە ئاستی بەکالریۆس قبووڵ دەکرێت و هەر لەو ژمارەیەش 30 زانکۆیان بڕوانامەی ماستەر و دوکتۆرییەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان قبووڵکراوە و ئەوەش متمانەی نێوان دوو لایەن دەسەلمێنێت.

ناوبراو گوتیشی لە باری زانستی و فەرهەنگییشەوە پێوەندی و تەعامولی باش لە نێوان زانکۆکانی ئێران و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەیە و زۆر خوێندکاری کوردی هەرێم لە زانکۆ ئێرانییەکاندا خوێندن دەکەن و بەتایبەت زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی و پزیشکی سەرنجی خوێندکار و زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی ڕاکێشاوە و هەر بەو مەبەستەش داوا کراوە لقێکی زانکۆی زانست و پیشە کە زانکۆیێکی ئێرانییە لە کەرکووک بکرێتەوە و ئەو داوایەش لەلایەن وەزارەتی خوێندی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کراوە.

ناوبراو ئاماژەی بە کۆنفڕانسی ئابووریی هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانیش کرد کە بە میواندارێتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو و پاشهاتەکەشی گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو لایەن بوو.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەڵوێستی ئەمریکا کارتێکەریی نابێت لە سەر پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و لە بەر ڕۆشناییی ئەوەی کە ئەمساڵ ئاستی بازرگانیی نێوان دوو لایەن سەدا 20 بۆ 25 زیادی کردووە .

عەبادی ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەمریکا بەردەوام بەمەبەستی گوشارخستنە سەر وڵاتان گەمارۆی ئابووری بەکار دەهێنێت و کۆمپانیاکانی هەرێمیش بەرژەوەندی و قازانجی خۆیان لەبەرچا دەگرن بەڵام ڕێگە و ڕێچکە زۆر لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی پێوەندیی نێوان دوو لایەن فراوانتر بکرێت.

ناوبراو لەو بارەیەوە زیادی کرد کە ڕێگای پێوەندیی زۆر لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەن و هەموو ئەو ڕێڕەوانەش سێ فاکتەری سەرەکیی هەناردە و هاوردە و ترانزیت بە خۆوە دەبینێت و گرینگ ئەوەیە چ لایەنێک و بە چ مەبەستێک و چلۆن بەکاری بهێنێت. و سێ دەروازەی سەرەکیی نێوان دوو لایەنیش بریتییە لە پەروێزخان و باشماخ و حاجی ئومەران.

کونسووڵی ئێران لە هەولێر ئاماژەی بە قەرزی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی: خشتەیێکی زەمەنیی نوێ ئامادە کراوە بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەرزی کۆمپانیا ئێرانییەکان بداتەوە و داواش لە کۆمپانیاکان کراوە بەردەوام بن لە پڕۆژەکانیان لە هەرێم و چاوەڕوان دەکرێت ئەو کۆمپانیایانە سەردانی بەشی ئابووریی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر بکەن و بەدواداچوون بۆ قەرز و پڕۆژەکانیان بکەن.

عەبادی دوو خاڵی سەرەکیشی وەکوو هۆکاری خاوبوونی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو لایەن خستە ڕوو کە بریتی بوون لە نەبوونی ژێرخانی پێویست و قەیرانی بەڕێوەبەرایەتی.

ناوبراو گوتیشی لە بارەی ئەو دوو کێشەیەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کاری باش کراوە و هەرێمی کوردستانیش پێشوازی لە فراوانکردنی ژێرخانی ئابووریی پێویست دەکات بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو لایەن خێراتر و ئاسانتر بکرێت.

کونسووڵی ئێران لە هەولێر تیشکی خستە سەر قسەکانی سەرۆککۆماری ئێران لە بارەی نەخشەڕێگای نوێ و سیاسەتی دەوڵەت لەبارەی دراوەکانەوە و وتی: ئەو وتانەی ڕۆحانی کارتێکەریی ئیجابیی بوو لە سەر بازاڕ و بازرگانە عێراقییەکان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستانیش.

ناوبراو سەرنجی خستە سەر بەرهەڵستکارە ئێرانییەکانیش کە لە باکووری هەرێمی کوردستان مۆڵیان خواردووە و لەو بارەیەوە وتی: ئەو گرووپانە میراتی نامەشرووعی سەدامن و لە نێوخۆی ئێران دەسەڵاتیان نییە و سەرکردەکانیان لە دەرەوەی وڵات دەژین و لە شەڕی ئێران و عێراقدا نۆکەریی سەدامیان کرد و حکوومەتی هەرێمیش لەو هەڵمەتانەی ئەو گرووپانە لە مەرزەکانی ئێران ئەنجامی دەدەن ئاگادار کراونەتەوە و زەروورەتی پاراستنی دراوسێیەتی دووپات کراوەتەوە و لایەنی هەرێمی کوردستانیش دانی ناوە بەوەدا کە دەبێت ئیرادە بنوێنن بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی ئەو گرووپانە.

News Code 27289

Your Comment

You are replying to: .
captcha