به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی و ئه‌ندامی وه‌فدی باڵای ئه‌و حزبه مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌شداری كردن له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یێنێت: به بێ بوونی پڕۆژه به‌شداری له هیچ هاوپه‌یمانێتییێک ناكه‌ین.
ناوبراو وتیشی: پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت زۆر ده‌خایه‌نێت چوونكه لایه‌نه سیاسییه‌كان هیچ بهرنامهیێكیان له به‌رده‌ستدا نییه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت قسه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه و هیچ هه‌نگاوێک له ڕووی كردارییه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌نراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌کات پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دوا ده‌كه‌وێت و له‌باره‌ی هۆكارهكانیشهوه ئاشكرای كرد: لایه‌نه‌كانی شیعه له نێوان خۆیاندا ناكۆكن و له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕێكناكه‌ون و ناشتوانرێت به هاوپه‌یمانێتیی نێوان سێ لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌ها بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵكوو پێویستی به چوار لایه‌ن هه‌یه و كۆكردنه‌وه‌ی چوار لایه‌نیش بۆ هاوپه‌یمانی كارێكی ئه‌سته‌مه.
شوان محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به به‌شداریی یه‌كێتی و پارتی له هاوپه‌یمانێتیی نێوان كوتله‌كان وتی: "لایه‌نه براوه‌كان ناتوانن ئه‌و دوو حزبه گه‌وره‌یه‌ی هه‌رێم په‌راوێز بخه‌ن به‌ڵام ده‌بێت به‌شداری كردنه‌كه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایێک بێت، سه‌ركردایه‌تیی كوردیش بۆ چوونه ناو هه‌ر هاوپهیمانێتییێكی كوتله‌ی گه‌وره‌وه داوای به‌رنامه و پرۆژه‌ی كاری كردوووه، ئه‌گه‌رنا ناتوانن به بێ پرۆژه به‌شداری له هیچ كام له هاوپه‌یمانێتییه‌كاندا بكه‌ن و هه‌نگاوی بۆ بنێن.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment