کوردپرێس- ئه‌و مسباره به‌رگه‌ی گه‌رمییێكی زۆر ده‌گرێت و ده‌چێته ڕووبه‌رێكی زۆر نزیک له خۆره‌وه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یێک له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی توێژاڵی خۆر كه ڕه‌شه‌باكان دروست ده‌كات و وابڕیاریشه ناسا سوود له‌و زانیارییانه وه‌ربگرێت كه مسباره‌كه كۆیان ده‌كاته‌وه، گه‌ر گه‌شته‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجام بگات.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێک زانیاریی گرنگه له‌و باره‌یه‌وه:
- مسباره‌كه ناوی باركه‌ر سۆلاره و قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووک ده‌بێت.
- به جۆرێک دیزاین كراوه كه به‌رگه‌ی 1370 پله‌ی گه‌رما ده‌گرێت.
- مسباره‌كه له بنكه‌ی كیپ كنافیراڵ له ویلایه‌تی فلۆریداوه به‌ڕێ ده‌كرێت.
- ئه‌و گه‌شته‌ی مسباره‌كه ده‌ستی پێده‌كات حه‌وت ساڵی ته‌واو ده‌خایه‌نێت، خۆر 93 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دووره، وابڕیاره مسباره‌كه بگاته ڕووبه‌ری 6.1 ملیۆن كیلۆمه‌تر له خۆره‌وه.
- ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و مسباره بڕینی توێژاڵی ئاسمانی خۆره.
- ئه‌و زانیارییانه‌ی مسباره‌كه كۆیان ده‌كاته‌وه به شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییان به‌و ڕه‌شه‌بایانه‌وه هه‌یه كه له خۆره‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی رووبه‌ری موگناتیسی زه‌وی.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment