به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له نووسینێکیدا ده‌رباره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: "سنووردار كردنی تێكۆشانی په‌رله‌مانی كه به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی نه‌ماوه و له‌وێ ڕۆڵگێڕانی دیموكراتییانه به ته‌واوی داواكاریی بلۆكی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ده‌په ده‌موده‌ست له كه‌شی پشوودان ده‌رچێت و بچێته مه‌یدان، له دۆخێكی وه‌هادا كه په‌رله‌مان، ده‌ستوور، قانوون و دادوه‌ری تێكدراون، ئۆپۆزسیۆنێک كه مافی پرۆتستۆی دیموكراتییانه به‌كار نه‌هێنێت چۆن هیوا به گه‌ل ده‌به‌خشێت."
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن نووسیویه‌تی: "پێویسته ئێوه پێشه‌نگایه‌تیی پرۆتستۆ جه‌ماوه‌رییه‌كان و مافی چالاكیی ده‌ستووری بكه‌ن، مافی دیموكراتیی میتینگ، ڕێپێوان، كۆڕ و كۆبوونه‌وه و هتد. ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێ ئێوه هه‌موو ڕۆژێک ئه‌مانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا پێویسته ده‌رفه‌تسازی بكه‌ن بۆ هاریكاری، پێویسته هه‌موو كێشه‌كانی پێكهاته چه‌وساوه‌كان له مه‌یدانه‌كان ڕه‌نگ بده‌نه‌وه و بخرێنه چوارچێوه‌ی كاری ئۆپۆزیسیۆنانه و كاریگه‌ری دروست بكه‌ن."
ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕانییان لێ ده‌كرێت پێشه‌نگایه‌تی بۆ گه‌ل بكه‌ن ده‌بێ زیاتر بوێر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی بڕیارده‌رانه بن، به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی خۆپارێزانه، به گه‌ڕان به دوای ڕێككه‌وتنێكی بنبه‌ستبوو له‌گه‌ڵ فاشیزم، پێشه‌نگایه‌تی بۆ گه‌ل ناكرێت، به بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ قوربانیدان بێنێته پێش چاو ناتوانێت چاوه‌ڕوان بێت كه هه‌ندێكی دیكه قوربانی بده‌ن."
شایانی باسه؛ ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌ستگیر کراوه و له دوا هه‌ڵبژاردنی تورکیاشدا له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه کرایه کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆکی تورکیا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment