مەسعوود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ که‌س و کاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحوسێنی شاری ناسریه‌ ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی له‌ په‌یامێکدا، سه‌ره‌خۆشی له‌که‌س و کاری قوربانیانی رووداوی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحوسێنی شاری ناسریه‌ ده‌کات.

کوردپرێس:

ده‌قی په‌یامه‌که‌ی مەسعوود بارزانی:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی شاری ناسریە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازم.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعوود بارزانی

۱۳ـی تەممووزی ۲٠۲۱

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2726

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha