به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ له توویتێکدا ڕایگه‌یاند: "پهیوهندییێکى ته‌له‌فۆنى زۆر باشم له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دا و باسى زۆر بابه‌تمان کرد به تایبه‌ت ئه‌منى و بازرگانى."
کۆشکى سپیش له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کرد هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا کۆمه‌ڵێک بابه‌تى زۆرى بازرگانى و ئه‌منییان تاوتوێ کردوووه و ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به شێوه‌یێکى فراوانتر تیشکیان خراوه‌ته سه‌ر.
کۆشکى ئیلیزێش ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆمار باسى بارودۆخى سووریا و ئێران و ململانێى ئیسرائیل و فهلهستنیان کردوووه به‌ڵام ئاماژه‌ى به بازرگانى نه‌کرد.
تره‌مپ و ماکرۆن له میانى کۆبوونه‌وه‌ى لووتکه‌ى ناتۆ له برۆکسل له مانگى ته‌مووزى ڕابردوو به یه‌ک گه‌یشتن و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ى له ئه‌ندامانى ناتۆ گرت به‌وه‌ى پابه‌ندییان نه‌بوووه به خه‌رجى به‌رگریی پێویسته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment