به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر به هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند: ده‌زگای دادی عێراق سیاسییه و پێویستی به پێداچوونه‌وه به سه‌ر هه‌یکه‌لیه‌تی هه‌یه. نه‌گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتنی سیاسییه که له داهاتوودا ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی ساخته‌چیی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی لێده‌که‌وێته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێر و سلێمانی له ژێر کۆنتڕۆڵی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانه و یه‌کبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌لیکترۆنی و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌و دوو پارێزگایه گاڵته‌جاڕانه‌یه.
ڕابه‌ر وتیشی: چوار حیزبی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتووی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش هه‌مبه‌ر ئه‌نجامی ڕاگه‌یێندراوی کۆمیسیۆن ده‌نوێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment