شه‌ڕی 7 ساڵه‌ی سووریا 400 میلیارد دۆلار خه‌ساری به‌دواوه‌ بوووه‌

به‌شی سووریا- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌ شه‌ڕی 7 ساڵه‌ی سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و شه‌ڕه‌ زیاتر له‌ 400 میلیارد دۆلار خه‌ساری به‌دواوه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ دانیشتنێک که‌ له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ئابوور و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئاسیای ڕۆژئاوای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان (ئێسکوا) به‌ڕێوه‌چوو ئه‌نجامی شه‌ڕی 7 ساڵه‌ی سووریا خه‌ملێندرا و له‌ ڕاپۆرتی کۆتاییی کۆبوونه‌وه‌که‌ که‌ به‌ به‌شداریی 50 کارناسی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا به‌ڕێوه‌چوو ئاماژه‌ به‌وه‌ کرا که‌ شه‌ڕی 7 ساڵه‌ی سووریا تاکوو ئێستا 388 میلیارد دۆلار خه‌ساری له‌و وڵاته‌ داوه‌ و ئاماره‌کانیش باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌و شه‌ڕه‌ 350 هه‌زار که‌س کوژراون و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌ مادییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌ 10 ساڵ ده‌خایێنێت.

له‌ ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه‌ی ئێسکوادا هاتوووه‌: چالاکیی نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا و هێزی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ ساڵی ڕابردووی زایینییه‌وه‌ هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ به‌ ئامانجی نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی سووریا له‌ وڵاتانی ڕووسیا، ئێران و چین به‌ڕێوه‌ چوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27241

Your Comment

You are replying to: .
captcha