بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەولێر لەكۆی یەک ملیۆن و 103 هەزار دەنگدەر، تەنها 41 هەزار دەنگدەر سەردانی بنكەكانی دەنگدەرانیان كردوە. ئەم رێژە كەمەش وایكرد كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم پەنا بۆ مامۆستایانی ئاینی بەرێت.
مامۆستایانی ئایینیش، ساختەكاریی و دزینی دەنگی خەڵک بەهۆكاری تۆرانی دەنگدەران لە هەلبژاردنەكان دەزانن داواش دەكەن هاوڵاتیان بێ ئومێد نەبن و تەنها پشت بە سندوقەكانی دەنگدان ببەستن بۆ هێنانەكایەی حكومڕانیێكی باشتر و نیشتمانی.
لە كۆنفرانسێكدا زانایانی ئاینی و فەرمانگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، داواكرا لەمینبەری مزگەوتەكانەوە هانی خەڵک بدرێت بچن بۆ سەردانی بنكەكانی خاوێن كردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەشداری دەنگدان بكەن.
ئەگەرچی لەسەرتای مانگی تەمموز كۆمسیۆن بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بەڕوی هاوڵاتیاندا كردەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەرتاسەری هەرێم تەنها سەدا 30ی خەڵک سەردانی ئەو بنكانەی كردوە، كۆمسیۆنی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی تا 16ی مانگ درێژكردەوە.
سەرچاوە: KNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment