بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٨، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندی حزبەکەدا، نمایشێکی سەربازی لە گوندی گوڵەخانەی ناوچەی شارەزوور ئەنجام دا.
لیوا محەمەد سەعید راوێژکاری سەربازی لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند: ئاگاداری ئەوە نین حزبی سۆسیالیست مۆڵەتی بۆ ئەنجامدانی ئەو نمایشە وەرگرتبێت، بەڵام نمایشی سەربازی کارێکی گونجاو نییە، چوونکە تەنیا پێشمەرگە بۆی ھەیە نمایشی سەربازی بکات".
ناوبراو وتیشی:"ھەندێک لە حزبەکان بەحزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیشەوە، کۆمەڵێک چەکداریان ھەیە وەک پاسەوان، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ھەر حزبێک بۆخۆی نمایشی سەربازی بکات و سەربەخۆ بێت".
راوێژکارە سەربازییەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت: "ڕەنگە لەسەر ئاستی باڵای حکوومی و حزبی قسە لەسەر ئەو مانۆڕە بکرێت، لەبەرامبەریشدا حزبی سۆسیالیست وەڵامی خۆیان ھەبێت".
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment