به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و هێزه‌ی سوپای توركیا له خاڵی سنووری سه‌رزێڕێ هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی چه‌ند بنكه و باره‌گایێکی خۆیان كردوووه له ناحیه‌ی باتیفا و گرێ بیێ.
ئه‌و هێزه‌ی سوپای تورکیا به (15) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و شه‌ش ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و زیاتر له (10) ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێكهاتبوون و به چه‌ندین پارچه چه‌كی قورسه‌وه به ناو قه‌زای زاخۆ و له ڕێگای ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه توركیا.
هێزه تایبه‌ته‌که‌ی توركیا هه‌ر دوو مانگ جارێک سه‌ردانی بنكه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌که‌ن له هه‌رێمی كوردستان و له ئێستادا به قووڵاییی زیاتر له چه‌ندین کیلۆمه‌تر خاکی کوردستانیان بهزاندوووه له ناوچه‌کانی برادۆست و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازییان له سنوری پارێزگای دهۆكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراندوووه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment