پێمان باشترە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بۆ مانگی دوانزە و لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ عێراقدا پێکەوە بکرێت، پێمان باشتر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار لە وتەیێکیدا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە سلێمانی وتی: "یەکێتی خۆی بۆ ھەڵبژاردن ئامادە کردووە، کاندیدەکانمان و سەرۆکی لیستمان دەستنیشان کردووە، بەڵام لە کاتێکدا پابەند دەبین بەوەی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر دۆخی سیاسی عێراق و مەترسییەکانی ناوچەکە، ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرایە پێمان باشتر دەبوو".

بە وتەی مەلا بەختیار ئەم هەڵوێستەی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە مەترسییان ھەیە لە ٣٠ی ئەیلوولدا نەتوانن وەکوو پێویست پرۆسەکە سەربخەن.

هەروەها بە ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لەو حزبانە گرت کە بە وتەی خۆی لەناو حزبدا بە جۆرێک قسەدەکەن و لە دەرەوەی بارەگاکانیشیان بە جۆرێکی ترە و دوڕووانە مامەڵە دەکەن.

سەبارەت بە پرۆژەی هاوبەشی یەکێتی و پارتیش وتی، لەگەڵ پارتی بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق دەکەن، ئەمڕۆ یان سبەی پرۆژەی ھاوبەشی یەکێتیی و پارتی کۆتایی پێدێت و وەفدی ھاوبەشی هەردوولا پرۆژەکە دەبەنە بەغدا.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27200

Your Comment

You are replying to: .
captcha