سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا، توركیا سووره‌ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران

بەشی تورکیا- وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاند: لەگەڵ ئێران پەیوەندییێكی لە مێژینەی بازرگانیمان هەیە و بەردەوام دەبین لە كڕینی گازی سروشتی لەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیح دونمەز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاند: ‌ هاوردەكردنی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بەپێی گرێبەستێكی دوورمەودا ئەنجام دراوە و ئەو گرێبەستە تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ساڵانە نزیكەی نۆ ملیار و 500 ملیۆن مەترسێجا گازی سروشتی لە ئێران دەكڕین و بە پشتبەستن بە حوكمەكانی گرێبەستەكە ئەو بازرگانییە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوای سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا رایگەیاند: هەر وڵاتێک مامەڵەی ئابووری لەگەڵ تاران بكات، دووچاری سزای توند دەبێت و مافی ئەوەشی نابێت مامەڵەی ئابووری لەگەڵ ئەمریكا بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27195

Your Comment

You are replying to: .
captcha