بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانیی خۆیان له‌ قه‌یرانی ئابووری ئێران ڕاده‌گه‌یێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتیی هاورده‌ و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌ نیگه‌رانیی بازرگانانی هه‌رێم ده‌کات به‌ بۆنه‌ی سزا نوێکه‌ی ئه‌مریکا به‌ سه‌ر ئێران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ختیار ئه‌حمه‌د به‌رپرسێكى یه‌كێتیى هاورده‌ و ناردنكارانى هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر قه‌یرانى ئابووریى ئێران به‌رده‌وامى هه‌بێت ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌بێت".

ناوبراو وتیشی: "كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ بارودۆخێكى نائاسایی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌ت له‌ دواى ئه‌و سزا نوێیه‌ى كه‌ به ‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه ‌و ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كانیش درێژه‌ بكێشێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌بێت".

به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕاشی‌گه‌یاند: توركیا ده‌توانێت له‌م دۆخه‌دا جێگه‌ى كۆمارى ئیسلامیی ئێران بگرێته‌وه ‌و نه‌هێڵێت كێشه‌ ئابورییه‌كانى ئێران ببنه‌ هۆكارى دروست بوونى قه‌یران له‌ هه‌رێمدا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27187

Your Comment

You are replying to: .
captcha