وەزارەتی دەرەوەی سووریا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران مەحکووم دەکات

بەشی سووریا- وەزارەتی دەرەوەی سووریا سزا دژە ئێرانییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەبارەی بایکۆت کردنی ئێران مەحکووم کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سووریا (سانا) ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەپێداگری لەسەر پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ تاران چوونەدەرەوەی تاکەلایەنەی ئەمریکا لە برجام بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان شەرعییەتی نییە و ئەو کردەیەی واشنتن جەخت کردنەوە لەسەر ڕەفتاری پاوانخوازانەی ئەمریکایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە حکوومەتی ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پلەوپێگەی جیهانیی خۆی لەدەست داوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ بەئیمزای فەرمانێک، بەشێک تر لە ئابلۆقەکانی دژ بە ئێرانی دەس پێ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27166

Your Comment

You are replying to: .
captcha