عه‌بادی ژماره‌یێک وه‌زیری پێشوو ده‌داته‌ دادگای ده‌سپاکی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕای‌گه‌یاند: به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یێک وه‌زیری پێشووی حکوومه‌ت و چه‌ند به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی عێراق ده‌درێنه‌ دادگای ده‌ستپاکی.

کوردپرێس- به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادی، ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرسانه‌ له‌ دۆسێی گه‌نده‌ڵی له‌ گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی دروست کردنی ژماره‌یێک قوتابخانه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایێکی عێراق لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عه‌بادی ناوی ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرسانه‌ی ئاشکرا نه‌کردوووه به‌ڵام کۆتاییی مانگی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه ‌کرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا ناوی ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرسانه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن که‌ له‌ دۆسێی گه‌نده‌ڵی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری کاره‌بای سڕ کرد تا ئه‌و کاته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵیدا ته‌واو ده‌بن.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27150

Your Comment

You are replying to: .
captcha