به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. تارق گه‌ردی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی ڕازی كردنی هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكات.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و قسه و باسانه‌ی هه‌بوون بۆ فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک و هه‌نارده‌كردنی به بۆڕی و تانكه‌ر، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سزای سه‌ر ئێران ڕاده‌گیرێت و چیتر هیچ جۆره بازرگانییێک له ڕێگه‌ی نه‌وت و گازه‌وه له‌گه‌ڵ تاران ناكرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: بژارده‌ی یه‌كه‌م و كۆتاییی عیراق بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
شایانی باسه؛ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئاشكرای كردبوو که به‌ره‌یێكی 20 وڵاتیمان پێكهێناوه و له ئه‌مڕۆ 7ی ئابی 2018وه قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و وتیشی: "كار ده‌كه‌ین بۆ پچڕاندنی پاره‌داركردنی ئێران و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا له ڕووی ئابورییه‌وه ئێران لاواز ببێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment