کوردپرێس:
دەقی روونکردنەوەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕۆژی دووشەممە ٦ی٨ی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".
بەڕێز قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حیزبەکانەوە قسە بکات، چوونکە هەر حیزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لە ڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە رایدەگەیێنێت.
هەروەها لێرەوە بە ڕوونیی ڕای دەگەیێنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment