فه‌تحوڵڵا حسێنی هۆشداری له ‌لووتبه‌رزیی ئه‌ردۆغان ده‌دات

به‌شی سووریا- سزادانی دوو وه‌زیری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كاردانه‌وه ‌و مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه ‌و نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی سووریا له‌ هه‌رێم هۆشداری له‌ به‌رده‌وامبوونی لووتبه‌زیی ئه‌ردۆغان ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "گڕكانێک تووڕه‌یی له ‌توركیاوه‌ دروست بوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌تحوڵڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی سووریا له‌ هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له ‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ توركیا تووشی لووتبه‌رزی بوووه‌ به ‌جۆرێک شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی و ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دیكتاتۆرییه‌ت له‌ توركیا كۆتایی به ‌وڵاتی خۆیان ده‌هێنێت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌دام حسێن ئه‌نجامی دا".

ڕۆژی 5ی ئابی 2018 حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاری دا به‌ بلۆک كردنی سامانی هه‌ر دوو وه‌زیری گه‌نجینه‌ و ناوخۆی ئه‌مریكا وه‌ک كاردانه‌وه‌یێک به‌رامبه‌ر به ‌بڕیارێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ بلۆككردنی سامانی دوو وه‌زیری توركیا.

حوسێنی ده‌شڵێت" "ئه‌مریكا بێده‌نگ نابێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێستا ئه‌ردۆغان و وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كات به‌ڵام ئه‌و كاره‌ كاتی پێویسته‌ و هه‌روا ئاسان نییه‌".

ناوبراو وتیشی: "له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانگارییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، توركیا زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدا دۆخی ناوخۆی توركیا خراپه ‌و گڕكانێک تووڕه‌یی به‌هۆی خراپی دۆخی ئابورییه‌وه‌ دروست بوووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27123

Your Comment

You are replying to: .
captcha