کوردپرێس- هه‌رێمی کوردستان پاش ڕووخانی سه‌دام له‌و ڕوووه‌وه که کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوا به لێشاو ڕوویان له هه‌رێم کرد و پیشه‌ی که‌رتی نه‌وت په‌ره‌ی پێدرا له 2009وه تا 2014 گه‌شه‌یێکی ئابووریی فراوانی به‌خۆوه بینی و هه‌ولێر وه‌کوو پێته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵبژێردرا و پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو "دۆبه‌ی" ناوی لێده‌برا به‌ڵام ڕووداوه‌کانی ساڵی 2014 و به تایبه‌ت بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌غداوه هه‌روه‌هاش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت وای کرد ناوچه‌که پێ بنێته قه‌یرانێکی جیدییه‌وه به‌و شێوازه‌ش ڕۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌کرا به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان توانای دابین کردنی پێداویستیی 5 ملیۆن که‌س له حه‌شیمه‌تی ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی باکووری عێراقی نه‌بوو. گرینگتر له هه‌موو ئه‌مانه‌ش ململانێ و موناقشه‌ی سیاسیی نێوان حیزبه کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وای کردوووه نه‌توانن له‌سه‌ر مه‌وزووعه حه‌یاتییه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت مه‌وزووعی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگا و سیسته‌می حوکمڕانی و په‌سه‌ند کردنی ده‌ستووری هه‌رێم و دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان به گوێره‌ی شایسته‌سالاری و یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و بابه‌تانه ڕێکبکه‌ون.
له‌م نێوانه‌شدا به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسییه‌که‌ی 25ی ئه‌یلوولی 2017 حیزبه‌کانی هه‌رێمی کرد به دوو به‌ره‌ی دژبه‌ر و لایه‌نگری گشتپرسی. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ئه‌و ڕیفراندۆمه له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی توندی ده‌وڵه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه و لێکه‌وته‌ی زیانباری به‌دوادا هات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کورد نیوه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی که مه‌شموولی ماده‌ی 140 و ناوچه‌ی جێناکۆک بوون له‌ده‌ست دا که گرینگ‌ترینیان که‌رکووک و کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه بوو که پاش شه‌ڕی داعش کۆنتڕۆڵی کردبوون. ژماره‌یێک له چاودێرانی سیاسی که مامۆستا به‌مۆ نووری پڕۆفیسۆری زانکۆی له‌نده‌ن یه‌ک له‌وانه‌یه بڕوایان وایه ناکارامه بوونی حیزبه سیاسییه‌کان و نه‌بوونی ئه‌جیندای تۆکمه‌ی سیاسی و په‌یڕه‌و کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حیزبی بۆته هۆی کۆمه‌ڵێک موسیبه‌ت که ئێستا داوێنی کوردی عێراقی گرتوووه.
دوکتۆر به‌مۆ نووری مامۆستای کۆلێژی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زانکۆی له‌نده‌ن وه‌ڵامێکی چه‌ند پرسیارێکی ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی داوه‌ته‌وه و له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و دوورنواڕی ئه‌و ناوچه‌یه نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت و ده‌شڵێت: ئێستا به‌راییی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێک له هه‌رێمی کوردستان ده‌بینرێت به‌ڵام دوکتۆر نووری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی توند له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم ده‌گرێت بڕواشی وایه ژماره‌یێک له حیزبه‌کان به‌رنامه و ئه‌جیندای تۆکمه و ستراتێژییه‌تی به‌هێزیان پێیه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ک له‌و حیزبانه‌یه که به ئامانجی ده‌رهێنانی حکوومه‌ت له ژێر قۆرخی دوو حیزبی یه‌کێتی و پارتی سه‌ری هه‌ڵدا.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێننه‌وه:
کوردپرێس: ده‌وترێت کورد له عێراق و سووریا و تورکیا به بێ پشتگیریی وڵاتانی بیانی ناتوانن بگه‌نه ئامانجه‌کانیان به‌ڵام بینیمان ئه‌مریکا و ڕووسیا له عه‌فرین پشتیان له کورد کرد و واشنتۆن تانه‌ی له ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان دا ڕای ئێوه له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
به‌مۆ نووری: هه‌موو گه‌لێکی جیهان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و به‌و بۆنه‌شه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که به‌م شێوازه زه‌حمه‌ته. کورد له عێراق ده‌توانێت به بێ پاڵپشتیی وڵاتانی بیانی بگاته ئامانجه‌کانی خۆی به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دایه سه‌رکرده کورده‌کانی عێراق گه‌نده‌ڵکارن و ئینتیما بۆ خزم خزمێنه و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حیزبی ده‌که‌ن. ئه‌وان په‌یڕه‌وی قازانجی شه‌خسین و ئه‌وه‌ش هۆکاره بۆ فه‌وتاندنی مافی دیتران و تاڵان کردنی سامانی هاووڵاتییان. ئه‌و حیزبانه کۆمه‌ڵێک بابه‌ت له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زییه‌وه دروست ده‌که‌ن و به خه‌ڵکی کوردستانی ڕاده‌گه‌یێنن که دووره له ڕاستی بۆ نموونه له هه‌رێمی کوردستان ته‌نها سه‌دا 20ی هه‌واڵه‌کان له‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌غداوه ڕاسته و سه‌دا 80ی پڕوپاگه‌نده و موزایده‌ی سیاسییه.
کوردپرێس: دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان خۆیان به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌زانن به‌ڵام موناقشه زۆره له‌سه‌ر ئه‌نجامی دیکه‌ی لایه‌نه‌کان و به تایبه‌ت ئۆپۆزیسیۆن له ئه‌نجامه‌کان ناڕازین ئایا عێراق و هه‌رێمی کوردستان پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به ڕێچکه‌یێکی گونجاو و دروستدا تێده‌په‌ڕن؟
به‌مۆ نووری: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌ستکاری کرا و هه‌رێمی کوردستان نزیکه له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێک. نیشانه‌کان ئاشکران و گومانیان تێیدا نییه که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق ساخته‌کاریی تێدا کراوه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق زۆر به‌هێزه و ئه‌مجاره‌شیان ئه‌و شه‌ڕه هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه. خه‌ڵکی ته‌نها هیوایان به یه‌ک شت بوو که ئه‌وه‌ش دیموکراسییه‌ت و دیپلۆماسییه‌ت و ڕێچکه‌ی گۆڕان بوو. ئێستاکه ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ش تێوه‌گلاوه و چیتر خه‌ڵکی هیوایان پێ نه‌ماوه ئاسۆی گۆڕان له ڕێگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه که‌م هێز بوووه.
کوردپرێس: ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که سه‌دا 93 ده‌رچوو ئه‌وه‌ش بۆته کارتێک بۆ هه‌ندێک لایه‌ن له ئاینده‌ی کورده‌کانی عێراقدا. ئایا کورد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و کارته به‌کار بهێنێت بۆ جیابوونه‌وه له عێراق؟
به‌مۆ نووری: ڕیفراندۆمه‌که هه‌وڵێکی بوو که سه‌رکرده‌ی نایاسایی و نادیموکرات و دژ به بنه‌مای ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی ئه‌نجامی دا. مه‌سعوود بارزانی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پلانیان نه‌بوو بۆ به‌هێز کردنی جومگه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی هه‌رێم پاش گشتپرسی. ئه‌و جه‌ماعه‌ته هیوا و خولیای کوردیان به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد به‌لاڕێدا ببه‌ن و پاساو بهێننه‌وه بۆ قه‌یرانی بێ‌مووچه‌یی و ڕه‌فتاری نایاسایی له ناوچه‌که و هه‌وڵیان دا ئیعتیبار بۆ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێننه‌وه و خۆڵ بکه‌نه چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه. ڕاسته ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که دوورنواڕێکی هیوابه‌خشه بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی به‌ڵام کاتی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی و هه‌روه‌ها لێکه‌وته و ڕه‌فتاری نادیموکراسییانه و ناده‌ستووریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وای کرد مافی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی بۆ کوردی عێراق جارێکی دیکه تا ئاستی نامومکین داببه‌زێت.
کوردپرێس: وڵاتانی ڕۆژئاوا خۆیان به پارێزه‌ری مافی کورد نیشان ده‌ده‌ن بۆچی هیچ هه‌وڵێکی جیدییان نه‌دا بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ته‌نها ئیکتیفا به دیدار و دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و حیزبه کوردییه‌کان ده‌که‌ن؟
به‌مۆ نووری: وڵاتانی ڕۆژئاوا ته‌نها ئه‌و کاته خۆیان ده‌گلێنن به مه‌سه‌له‌ی کورد و هه‌رێمی کوردستانه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆیانی تێدا بێت. بازرگانی له عێراق و به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان له 2014وه دابه‌زیوه هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانی ڕۆژئاوا چیتر ئینتیما به سه‌رمایه‌دانان له هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ن. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه عێراق پێوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌یه و ئه‌و وڵاتانه‌ش پێیان باشتره له دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراقدا سه‌رمایه دابنێین نه‌ک له هه‌رێمی کوردستان.
کوردپرێس: کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆ و هه‌واڵ له‌باره‌ی ململانێی ناوخۆی دوو حیزبی یه‌کێتی و پارتی بڵاو بۆته‌وه. دوایین نموونه‌یشی مه‌وزووعی جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له یه‌کێتی بوو. هه‌ندێک هه‌واڵ باس له ڕکابه‌ریی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی له نێو پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ن به ڕای به‌ڕێزتان ئه‌و موناقشانه تا چ ڕاده‌یێک جیدییه و ئایا ده‌توانێت خه‌ساری جیدی له پێکهاته و هه‌یکه‌لیه‌تی ئه‌و دوو حیزبه بدات؟
به‌مۆ نووری: دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی کوردستان ئیعتیباری ئه‌خلاقی و سیاسی و شوناسی کوردیی خۆیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و دوو حیزبه وه‌کوو نوخبه‌ی سیاسی و قیاده‌ی کوردی موسیبه‌تی زۆریان بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستانی عێراق دروست کردوووه. سه‌رچاوه‌ی دارایی و سامانی گشتیی خه‌ڵکی هه‌رێمیان فه‌وتاندوووه و به‌رده‌وام درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. ئه‌و دوو حیزبه هه‌زاران هێزی پێشمه‌رگه‌یان ناردۆته به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی خۆیان فیدای قیاده‌ی کوردی بکه‌ن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت هه‌وڵیان داوه مافه دیموکراتیکه‌کانی جه‌ماوه‌ری کورد و به تایبه‌ت ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بدزن. سه‌رنجی هه‌واڵی کوژرانی ڕۆژنامه‌وان و خۆپیشانده‌ره‌کان بکه‌ن ئه‌مانه نموونه‌ی مێژووییین له پێشێل کردنی مافی هاووڵاتییانی کورد. ئه‌و دوو حیزبه به‌رده‌وام خه‌ریکی کات کڕینن و ستراتێژییه‌تێکی شه‌فاف و ڕوونیان نییه. ئه‌و دوو حیزبه له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندی و کاکه و مامه‌ی حیزبی و ڕێژه‌ی به‌شداریی تاکه‌کان له خه‌باتی شاخ پۆست به به‌رپرسان ده‌ده‌ن نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌سالاری و لێهاتوویی و پسپۆڕی. دیاره ئه‌وه‌ش سودفه نییه که ئه‌وانه‌ی له حکوومه‌تی هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕن ته‌نیا بیر له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی خۆیان ده‌که‌نه‌وه و سامان و داراییی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگا به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن.
ته‌نها چه‌ند حیزب له کوردستان هه‌ن که ئه‌جیندا و پلانی باشیان پێیه بۆ خزمه‌ت کردن به یه‌کێتیی نیشتیمانی و ستراتێژییه‌تی ئابووریی باشیان پێیه و سیسته‌مێکیان داڕشتوووه که ده‌توانێت خزمه‌ت به جه‌ماوه‌ر بکات. یه‌ک له‌و حیزبانه‌ش گۆڕانه و من بڕوام وایه له داهاتوودا ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته ده‌ست ئه‌و حیزبه.
کوردپرێس: ئه‌گه‌رچی له مه‌وزووعی هه‌رێمی کوردستان دوور ده‌که‌وینه‌وه به‌ڵام بۆچی ڕۆژئاوا له عه‌فرین پشتی له کورد کرد؟
به‌مۆ نووری: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری کردن له کورد له مه‌وزووعی عه‌فریندا خزمه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندیی ڕووسیا و ڕۆژئاوا نه‌ده‌کرد. ئه‌و وڵاتانه له هێرشه‌که‌ی سه‌ر عه‌فریندا به‌رگرییان له عه‌فرین و کورد نه‌کرد وه‌کوو نموونه ئه‌یهێنمه‌وه سه‌رنجی تێرێزا مه‌ی و به‌ریتانیا بده‌ن. عه‌ره‌ب و تورکه‌کان زۆر که‌سیان له عه‌فرین به کوشتن دا بۆ نموونه ئانا کمبل به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌ریتانیا چه‌کی قه‌ناسی یه‌ک میلیارد دۆلاریان به تورکیا فرۆشتبوو ته‌نانه‌ت یه‌ک وشه‌شیان به زاردا نه‌هات بۆ ئیدانه کردنی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین. دیاره سیاسه‌ت چیتر خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی مرۆڤایه‌تی ناکات هه‌ڵبه‌ت له ڕاستیدا پێشتریش سیاسه‌ت خزمه‌تی به مرۆڤایه‌تی نه‌ده‌کرد. سیاسه‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌گه‌ری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خوڵێته‌وه.
کوردپرێس: بڕواتان وایه کورد ده‌توانێت ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت؟
به‌مۆ نووری: به ڕای من کورد له چه‌ند ڕه‌هه‌نده‌وه ئێستاش له ڕابردوودا ماوه‌ته‌وه. بۆچی ئێمه ده‌مانه‌وێت وڵاتمان هه‌بێت؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه داوای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ین که بتوانین به‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆوه جیهانێکی باشتر و جوانتر بخولقێنین یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چوونکه هه‌موو گه‌لانی جیهان وڵاتانیان هه‌یه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت وڵاتی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت؟ کورد نوخبه و قیاده‌ی باشی تێیدا نییه بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ. کورد ئه‌جیندای سیاسی و هزری پێشکه‌وتووی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ تێدا نییه. له‌مپه‌ر و ته‌گه‌ری هزری ده‌روونیی زۆر هه‌ن بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی که ده‌بێت کورد به سه‌ریدا زاڵ بێت. قیاده‌ی ئێستای کورد توانای ئه‌وه‌ی نییه سه‌رکردایه‌تیی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی بکات بۆ نموونه له باری ده‌روونناسییه‌وه سه‌رنجی جه‌لال تاڵه‌بانی (مام جه‌لال) سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق بده‌ن. ناوبراو مامی گه‌لان بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سنوورداره‌ی له سیسته‌می حوکمڕانیدا هه‌یبوو کاری زۆری بۆ کورد و عه‌ره‌ب له عێراق کرد. ده‌کرێت بڵێین یه‌کڕیزیی عێراقی پاش 2003 تا کاتی کۆچی دواییی مام جه‌لال جێگه په‌نجه‌ی مه‌کته‌به‌که‌ی ئه‌و خوالێخۆشبوووه بوو له وڵاتی عێراقدا. ته‌نها دیپلۆماسییه‌تی مام جه‌لال توانیی سیسته‌می عه‌شیره‌یی و فیرقه‌ییی نوێ له عێراق ئیداره بکات. ناوبراو ئه‌و پیاوه بوو که توانیی کورد و شیعه و سوننه تا ڕاده‌یێکی زۆر یه‌ک بخات ئه‌گه‌رچی بڕیاری جێ پرسیاریشی ده‌دا به‌ڵام نامانه‌وێت خراپه‌ی که‌سێک بڵێین که کۆچی دواییی کردوووه به‌ڵام ئه‌و بڕیاره خراپانه‌ی ده‌یدا دوو هۆکاری هه‌بوو؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی خوێنده‌واریی باشی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو و دووهه‌م ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قووڵی له ده‌سه‌ڵات نه‌بوو. مام جه‌لال وه‌کوو زۆرینه‌ی که‌سانی دیکه ئاماده نه‌بوو تێبگات له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یبوو. من به‌شێک له ژیانم ته‌رخان ده‌که‌م بۆ به‌رجه‌سته کردنی لێکه‌وته‌ی نێگه‌تیڤی تێنه‌گه‌یشتن له ده‌سه‌ڵات: ئه‌و لێکه‌وتانه بریتین له‌وه‌ی "نه‌بوون ده‌گۆڕدرێت به بوون" و کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری و لێکه‌وته‌ی زیانباری دیکه.
کاتێک به‌ره‌یێک به بێ دارایی و مالکییه‌ت بژیت و بۆ ژیانه‌که‌شی ناچار بووبێت چه‌ندین سه‌ده خه‌بات بکات گۆڕین و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ عاده‌تی ژیان له ماوه‌یێکی کورت‌دا زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت. ئاوا قیاده‌یێک چۆن ده‌توانێت وه‌کوو پڕۆسه سه‌یری ئێمه بکات. ئه‌وانه‌ی به فوویێک و سه‌برێک ئه‌وه‌ی له ژیانیاندا نه‌یانبوووه به‌ده‌ستی بهێنن هه‌موو یان به‌شێک له چوارچێوه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
دیمانه: ئه‌شره‌ف بینه‌نده
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment