ڕۆژنامەی ئەلحەیات: بەرهەم ساڵح چانسی زۆرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەن لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی بەرهەم ساڵح چانسی زۆرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئەوەش لە سەر پشتگیریی پارتی لە ناوبراو.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەن لە زاری چەند سەرچاوەیێکی نەناسراو کە نەیویستووە ناویان بدرکێنێت نووسیویەتی بەرهەم ساڵح کاندیدێکی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقە و چانسی زۆریشی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ڕۆژنامەکە زیادی کردووە بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن پارتییەوە پشتگیری دەکرێت بەڵام بۆ وەرگرتنی پاڵپشتیی یەکێتی تووشی کێشە بووە.

ڕۆنامەی ئەلحەیات ئەوەشی وتووە کە بەرهەم ساڵح تا ئەم کاتە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید نەکردووە بەڵام بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان چانسی زۆرە بۆ وەرگتنی ئەو پۆستە.

News Code 27117

Your Comment

You are replying to: .
captcha