حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشووی جه‌ژنی قوربان دیاری ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به ‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌یێک پشووی ڕاگه‌یاند و وته‌بێژی حكوومه‌تیش واده‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمیی ئاشكرا ده‌كات.

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ له ‌ماڵپه‌ڕی خۆیدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "به ‌بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان پیرۆزبایی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین و هیواخوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان".

دزه‌یی ئاشكراشی كردوووه‌: "به‌ هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین پشووی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له ‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئابی 2018وه‌ ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كوو ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی ئابی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی دواتر كه‌ یه‌كشه‌ممه‌یه‌ و ده‌كاته‌ 26ی ئابی 2018 ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌".

پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاندبوو: "به ‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان 21 یان 22ی ئه‌م مانگه‌یه‌ به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سعوودیه‌ له ‌11 و 12ی ئه‌م مانگه‌ بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27116

Your Comment

You are replying to: .
captcha