کوردپرێس:
عەلی فەیلی ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی سۆمەریە نیوزی وتووە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کورد و بەتایبەت پشکی دوو حیزبی زۆرینەی کوردستان واتا پارتی و یەکێتییە کە زۆرترین کورسیی پەڕلەمانیان هەیە لە کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕابردوودا ڕێککەوتن هەبوو لە سەر شەخسی مام جەلال و دواتریش لە بارەی فواد مەعسوومەوە ڕێککەوتن هەبوو بەڵام تا ئەم کاتە هیچ ڕێککەوتنێک لە سەر پۆستی نوێی سەرۆککۆماری عێراق لە نێوان لایەنەکاندا نەکراوە.
فەیلی ئەوەشی وت کە پارتی ڤیتۆی لە سەر هیچ شەخسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نییە و لە بەر ڕۆشناییی ئەوەی کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئیستحقاقی کوردە دەبێت ڕێێکەوتن هەبێت لە نێوان قەبارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
Your Comment