له‌ کووده‌تای بێئاکام تاکوو ئێستا زیاتر له‌ 15 هه‌زار هێزی چه‌کدار له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازیی تورکیا ئامارێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ 15ی جووڵای 2016 تاکوو ئێستا و له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا 15 هه‌زار و 242 هێزی چه‌کدار له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازیی تورکیا دوایین گۆڕانکاری و ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر کووده‌تای 15ی جووڵای 2016ی زایینی له‌ تورکیا و داپه‌ڕه‌کانی پاش کووده‌تا له‌ ناو هێزی چه‌کداری ئه‌و وڵاته‌ بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ئاماره‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ 15ی جووڵای 2016 تا ئێستا و له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا 15 هه‌زار و 242 هێزی چه‌کدار له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ نێوانیاندا 150 ژێنڕاڵی سوپای تورکیا ده‌بینرێت. هاوکات 7 هه‌زار و 602 ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای تورکیاش له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازیی تورکیا له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ زۆربه‌ی دوورخراوه‌کان له‌ کار 8 هه‌زار و 201 هێزی زه‌وینیی سوپای تورکیایه‌ که‌ 87 ژێنڕاڵ و 4 هه‌زار و 179 ئه‌فسه‌ری باڵا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌. به‌ دوای هێزی زه‌وینی له‌ هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا 4 هه‌زار و 215 هێز له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ 32 ژێنڕاڵ و 2 هه‌زار و 59 ئه‌فسه‌ری باڵا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27094

Your Comment

You are replying to: .
captcha